گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی: دوو كورسیەکەمان لە یەكێتی وەردەگرینەوە

2021.12.28 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: دوو كورسیەکەمان لە یەكێتی وەردەگرینەوە

ناس کورد- 

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند، دەستبەرداری ئەو دوو کورسییەی پەرلەمانی عێراق نابن کە بەهۆی تانەکانی یەکێتی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە دەستیاندان و دەڵێت، "دوو کورسییەکە بەدەستدەهێنینەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی (سێشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2021) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "چاوەڕێی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقین بۆ ئەوەی بەگوێرەی دەستوور، لە پەرلەمان داوای ئەو دوو کورسیەمان دەکەنەوە کە دراون بە دوو کاندیدی لایەنێکی دیکە." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، " هەر کاندیدێک یان لایەنێکی سیاسیی پێیوابوو لە پەسندکردنی ئەنجامەکاندا مافی خوراوە، دەتوانێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەگوێرەی یاسا داوای مافەکەی بکاتەوە."

 

هاوار محەمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهەمان شێوە ساڵی 2018 دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکان، توانیمان دوو کورسییمان کە بەمشێوەیەی ئەمجارە لێمان کەم کرایەوە بەدەستبهێنینەوە." 

 

لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی پەرلەمانی عێراقدا کورد بەگشتی  63 کورسی بەدەستهێنا و دوێنێش دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەکانی پەسەندکرد.