گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ناوچەیەک بێبەش دەکات لە دابەشکردنی نەوتی ماڵان

2021.12.28 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ناوچەیەک بێبەش دەکات لە دابەشکردنی نەوتی ماڵان

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاووڵاتیانی ئیدارەی گەرمیانی بێبەش کردووە لە نەوتی سپی،  ئەوەش بە بیانووی ئەوەی لەو سنورە پلەکانی گەرمی زۆر دانابەزن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی کەریم عەلی: 

 

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان گەرمیان بێ بەش دەکات لە نەوتی سپی ماڵان .

 

بەپێی بەدواداچونمان دابەشنەکردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنووری گەرمیان بەمەبەستە و دەویسترێت ئەم ساڵ لە سنووری گەرمیان نەوت دابەش نەکرێت ئەوەیش بە بیانوی ئەوەی سنووری گەرمیان پلەکانی گەرمی زۆر دانابەزێت ،

 

ئەم کارەش غەدرێکی ڕوون و ئاشکرایە لە دانیشتوانی سنووری گەرمیان دەکرێت ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕێژەیەک نەوتی سپی دابەش کراوە و ڕۆژانەش نزیکەی ٥٠٠٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە سنوورەکە دەردەهێنرێت و بە نادیاری دەبرێت و هاوڵاتیانیشی بێ بەش دەکرێن لە پێدانی نەوتی سپی ،

 

شایەنی ئاماژەپێدانە لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە حکومەتی هەرێم نەوتی دابەش نەکردوەو ساڵانە حکومەتی عێراق ڕێژەیەک نەوتی سپی ناردوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ، ئەمساڵ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕیاریان دابوو خۆیان نەوتی سپی دابەش بکەن و هەموو ماڵێک نەوتی سپی پێبدرێت بەڵام تاکو ئێستا نەیان توانیوە لە بەڵێنەکەیان لە هیچ ناوچەیەک جێبەجێ بکەن و سنووری گەرمیانیشیان بێ بەش کردوە لە نەوتی سپی .

 

بۆ ئەو بابەتەش لە بەدواداچوونداین و هەموو هەوڵێک دەدەین بەشی هاوڵاتیانی سنووری گەرمیان لەنەوتی سپی بنێردرێت بەو ڕێژەیەی لە سنوورەکانی دیکە دابەشکراوە .

 

کریم علی

س ، ل ، پیشەسازی و ووزەی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .