گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەمەکۆیەکى گۆڕان شەڕ روویدا و دوو کەس بریندارن

2021.12.27 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
لەمەکۆیەکى گۆڕان شەڕ روویدا و دوو کەس بریندارن

ناس کورد-

به‌ هۆى شه‌رو ئاڵۆزى له‌ نێو مه‌كۆى گۆڕان له‌ قه‌زاى كفرى دوو كه‌س برینداربوون، باژێڕوانى مه‌كۆکەش ده‌ڵێت بریندارەکان بەفیشەک بریندار نەبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵێکى رادیۆى ده‌نگ لەکەلار، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (27ی کانونی یەکەمی 2021)  له‌ نێو مه‌كۆى گۆڕان له‌ قه‌زاى كفرى شه‌ر دروست بوه‌ و دواتر ته‌قه‌ كراوه‌ و دو كه‌س بریندارن.

 

 رۆڤان سەروەت، باژێروانى مه‌كۆى گۆڕان له‌ كفرى وتى "گرفتێكى ئه‌وتۆ نەبوە‌ و گه‌وره‌ كراوه‌. ئه‌و دوو كه‌سه‌ى بریندارن بریندارى شه‌ڕى ده‌ستن نه‌ك فیشه‌ك".