گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەسائیب هەڵوێستى خۆى لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند

2021.12.27 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
عەسائیب هەڵوێستى خۆى لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند

ناس کورد-

عەسائیبى ئەهلى حەق رایگەیاند، مامەڵەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى تانەى تایبەت بە ئەنجامى هەڵبژاردن و هەڵوەشاندنەوەى دژیەک بووە و بەداخەوەن بۆ پەسەندکردنى ئەنجامەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەسائیب کە لایەن قەیس خەزعەلییەوە سەرۆکایەتى دەکرێت (27ی کانونی یەکەمی 2021)  لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە "بەداخەوە دادگاى فیدراڵى تانەى تایبەت بە داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى رەتکردەوە سەرەڕاى زۆرى بەڵگەى یاسایی و هونەرى".

 

هەروەها دەڵێت "مامەڵەى دادگا دژیەک بووە، سەرەتا تانەکەى وەرگرتووە بەڵام دواى سێ دانیشتن بەپاساوى نەبوونى تایبەتمەندێتى بۆ بڕیاردان لەسەر داواى لەو شێوەیە رەتیکردووەتەوە".

 

عەسائیب دەشڵێت، دادگا روبەڕووى فشارى ناوخۆیی و دەرەکى بووەتەوە.

 

دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی عێراقی پەسەند کرد.  

  

هاوکات هەر ئەمڕۆ، 27ی کانونی یەکەمی 2021، دادگاکە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیشی ڕەتکردەوە کە پێشتر هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح داوای کرد بوو.      

  

جگە لە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی هادی عامری، دادگا خەرجی تانە دۆڕاوەکەشی خستە ئەستۆی ناوبراو.