گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هادى عامرى: پابەندین بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى

2021.12.27 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
هادى عامرى: پابەندین بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى

ناس کورد-

هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح پابەندبوونى بە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەوە راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامرى (27ی کانونی یەکەمی 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردەوە، لەسۆنگەى پابەندبونیان بە دەستور و یاسا و ترس لە سەقامگیریی ئەمنى و سیاسی، بڕوابوون بە پڕۆسەى سیاسی و دیموکراتى لەڕێگەى ئاڵوگۆڕى ئاشتیانەى دەسەڵات لەرێگەى سندوقى دەنگدانەوە، پابەند دەبن بە بڕیارى دادگاى فیدراڵى.

 

وتیشى "لەگەڵ ئەوەشدا بڕوامان وایە کە هەڵبژاردن ساختەکاریی تێدا کراوە، ئەو تانانەى پێشکەشمانکردن مەنتیقى بوو، پێشکەشى هەر دادگایەکى تر بکرێت لەهەر وڵاتێک بەس بوو بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکەى، بەڵام پابەندبن بەبڕیارى دادگاوە کە روبەڕووى فشارى گەورەى دەرەکى و ناوخۆیی بووەتەوە".

 

دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی عێراقی پەسەند کرد.  

  

هاوکات هەر ئەمڕۆ، 27ی کانونی یەکەمی 2021، دادگاکە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیشی ڕەتکردەوە کە پێشتر هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح داوای کرد بوو.    

  

جگە لە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی هادی عامری، دادگا خەرجی تانە دۆڕاوەکەشی خستە ئەستۆی ناوبراو.