ناس کورد-
نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، بڕیارەکەى داگاى فیدراڵى لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەوە چاوەڕوانکراو بووە، بەهۆى چەند هۆکارێکى پەیوەست بە دۆخى وڵاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مالیکى لە تویتێکدا (27ی کانونی یەکەمی 2021) ئاماژەى بەوەکردووە، بڕیارى رەتکردنەوەى داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکان چاوەڕوانکراو بوو، لەبەرئەوەى نەدەکرا هەڵبوەشێنرێتەوە و دوبارە بکرێتەوە، هەرچەندە "گرفتى روون هەبوو پاڵپشت بە بەڵگە".
وتیشى "بەڵام هیوامان هەیە دادگا دادپەروەر بێت بەرانبەر لیستە زیانمەندەکان، لەپرسی تایبەت بە کێشەى کۆتاى ژنان".
دادگای فیدڕاڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی عێراقی پەسەند کرد.
هاوکات هەر ئەمڕۆ، 27ی کانونی یەکەمی 2021، دادگاکە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیشی ڕەتکردەوە کە پێشتر هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح داوای کرد بوو.
جگە لە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی هادی عامری، دادگا خەرجی تانە دۆڕاوەکەشی خستە ئەستۆی ناوبراو.