ناس کورد-
چەند ڕۆژێک دوای ڕێگەدان بە بەکارهێنانی حەبەکەی فایزەر وەک چارەسەری کۆرۆنا، شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە حەبەکە دەکرێت مەترسی لەسەر ژیانی کەسانێک دروست بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەفتەی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕێگەی دا بەوەی یەکەم دەرمانی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت کە لەلایەن کۆمپانیای فایزەرەوە بەناوی "پاکسلۆڤید" بەرهەمهێنراوە و دەتوانرێت لە ماڵەوە وەک هەر حەبێکی دیکە بەکاربهێنرێت.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی "ئێن بی سی نیوزی"ی ئەمەریکی لەزاری شارەزایانی تەندروستییەوە هۆشداری داوە لەوەی کە زۆر کەس پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکدا دەرمانەکە بەکاربهێنن، چونکە بۆ هەموو کەس سەلامەت نییە.
شارەزایانی تەندروستیی ئەمەریکی دەڵێن، ئەگەر ئەو دەرمانە لەگەڵ دەرمانی دیکەدا بەکاربهێنرێت، ڕەنگە مەترسیی گەورە لەسەر ژیانی ئەو کەسە دروست بکات، یاخود ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلە و جگەریان هەیە نابێت بەکاریبهێنن.
دەرمانەکە بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە کە ڤایرۆسەکە کاریگەری زۆریان لەسەر دروست دەکات و هەوکردنی سییەکان کەم دەکاتەوە.