کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند، بۆمبارانكردنى ناوچه سنورییه‌كانى هه‌رێم، تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ڕوداوه‌كه‌ى پیرانشههره له حزبه كوردییه‌كانى ئێران، كۆمه‌ڵه و دیموكراتیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه ده‌ستیان له‌و هێرشه‌دا هه‌بووبێت. . میدیاكانى ئێران بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و موشهكانهى سوپاى پاسداران هاوێشتوونى، به‌ر باره‌گاكانى كۆمه‌ڵه و حزبى دیمو‌كراتى ئێران كه‌وتوون له چیاى هه‌ڵگورد له‌باشوورى كوردستان . . سه‌ركرده‌یه‌كى سوپاى پاسدارانیش بۆ میدیاى وڵاته‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه :"ده‌بێت چه‌كدارانى كۆمه‌ڵه و دیموكرات به‌رپرسیارێتى هێرشكردنه سه‌ر شارى پیرانشه‌هر له‌ئه‌ستۆ بگرن". . ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، میدیاى سوپاى پاسداران بڵاوى كرده‌وه، هێرشێكى چه‌كدارى كراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كى سوپاى پاسداران له‌شارى پیرانشه‌هر و به‌و هۆیه‌وه 3 چه‌كدارى سوپاكه كوژراوون. . سه‌ركرده‌كه‌ى سوپاى پاسداران لههۆشدارییهكى توندتردا ئه‌وه‌شى وتوە، ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه‌كه‌ى شارى پیرانشه‌هر سزاى خۆیان وه‌رده‌گرن گه‌ر بێت‌و له‌ژێر زه‌ویشدا بن. . سوپاى پاسداران ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه ئه‌و بۆمبارانكردنه وه‌ڵامى كرده‌وه‌كانى ئه‌و دوو حزبه‌یه كه له‌ناو شارێكى ئێران، ئەنجامیانداوە. . لایخۆشیه‌وه، له‌وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى سوپاى پاسداران‌دا كه ده‌درێته پاڵیان، ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، وته‌بێژى حزبى دیمو‌كراتى ئێران به‌ئاژانسى دۆێچهویلهى فارسى ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وان هیچ جۆره به‌رپرسیارێتیه‌كى ئه‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكه‌ى پاسداران له‌شارى پیرانشه‌هر، ناگرنه ئه‌ستۆ و هیچ چه‌كدارێكیشیان له‌ناو خاكى ئێران نییه. .