گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

2021.12.27 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری لە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەدات کە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنە و داوا دەکات، هاووڵاتیان خۆپاراستن لەبیر نەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولعەزیم مەیسەم عەباس، ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق (دووشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2021) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "سەنتەرەکانی ڤاکسین کارەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ خێراتر کوتانی هاووڵاتیان بەتایبەت کە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی خێراتر لە نەوەکانی دیکەی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە." 

 

داواشیکردووە، لە بۆنە و ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا ڕێنماییە تەندروستییەکان لەبیرنەکرێن و جێبەجێبکرێن.

 

بەوتەی عەباس، وەزارەتی تەندروستیی عێراق چاوەڕوانی وەڵامی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییە بۆ ئەوەی ماوەی نێوان ژەمی دووەم و سێیەمی ڤاکسین لە شەش مانگەوە بۆ سێ مانگ کەم بکەنەوە، ئەوەش بۆ زیاتر پاراستنی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسەکە."