گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

2021.12.27 - 08:26
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ناس کورد- 

لەدوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی نوێترین گۆڕاوی کۆرۆنا نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەئێستادا لە سەروو 76 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2021، بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 76 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بەرامبەر 73 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

 

سەرهەڵدانی نوێترین گۆڕاوی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" لەماوەی ڕابردوودا و باس کردن لە مەترسییە زۆرەکانی نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاند و گەیشتە خوار 70 دۆلار، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی ئەوەی کە ئۆمیکرۆنیش جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ نەوەکانی دیکەی کۆرۆنا نییە، نرخی نەوت بەرەو هەڵکشان هەنگاو دەنێت.