ناس کورد-
سبەینێ دابەشکردنى بەنزینە عێراقییەکە لەسلێمانى دەستپێدەکاتەوە و لە چوار بەنزینخانە دابەشدەکرێت، ئەوەش دواى نزیکەى هەفتەیەک لە راگرتنى دابەشکردنى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى (26 كانونى یەکەمى 2021)، سبەی دووشەمە ۲۷ـ۱۲ـ۲٠۲۱ لەناوشار بەنزینی عێراقی لەم وێستگانە دابەش دەکرێت، دۆڵەرووت. بەکرەجۆ. هەڵەبجە گروپ. هەڵەبجە تانجەرۆ.
دابەشکردنى ئەو جۆرە بەنزینەکە هەر لیترێکى بەرانبەر بە 690 دینار دەدرێت بە شۆفێران لە رۆژى دووشەممەى رابردووەوە وەستاوە، بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ئاشکرابکرێت.