کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- له‌گه‌ڵ گرژبوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئێران و ئه‌مریكا به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونى ئێران به‌و ڕێژه‌یه‌ى له‌ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى نێوان ئێران و وڵاتانى ڕۆژئاوادا واژووكراوه، یۆرانیۆم له زاراوه‌یه‌كى زانستیه‌وه بووه‌ته زاراوه‌یه‌كى سیاسى و سه‌ربازى، یۆرانیوم چیه و بۆچى جیهان بهمهترسیهوه لێى ده‌ڕوانێت..؟ له‌م ڕاپۆرته‌دا چه‌ند زانیارییه‌ك خراوه‌ته ڕوو. . یۆرانیوم چیه؟ . یۆرانیۆم کانزایەکی ڕەقە و لە سروشتدا سەربەخۆ بوونی هەیە، وزەیەکی یەکجار زۆری تێدا کۆکراوەتەوە، دوو جۆریشى هه‌یه له‌وانه (238 و 235) کە پڕۆسه‌ى پیتاندنەکە جیایان دەکاتەوە، هه‌تاوه‌كو یۆرانیوم لهمادهیهكى ڕه‌قه‌وه بۆ ماده‌یه‌كى شلى نه‌گۆڕیت پیتاندن ڕوونادات. . پرۆسه‌ى پیتاندن چۆنه؟ . پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم تەواو ورد و ئاڵۆزە، هه‌ردوو جۆره یۆرانیومهكه ده‌خرێته لولهكهى درێژهوە و له‌و لولهكانهدا خێرایى ناوه‌ندى لهخێراى ده‌نگ زیاتره، گه‌ردیله‌ى یۆرانیومى 238 به‌دیوارى لولهكهكاندا ده‌چنه سه‌ره‌وه و به‌وه‌ش له لولهكێكى جیاوازدا یۆرانیومى 235 جیاده‌بێته‌وه و به‌وه‌ش پرۆسه‌ى پیتاندن دروست ده‌بێت. . بۆ پرۆسه‌ى پیتاندن 1500 ئامێرى دهركهرى ناوه‌ندى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ساڵێكدا بۆمبى ئه‌تۆمى پێ دروستبكرێت.پێنج ڕێگه‌ى سه‌ره‌كیش بۆ پیتاندنى یۆرانیوم هه‌یه. . رێژەی ٪4ی پیتاندن بۆ دەستکەوتنی وزە دەبێت و بۆ دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمیش پێویستى به رێژەی 90% پیتاندن هه‌یه، لە دروستكردنى كڵاوهیهكى ئه‌تۆمیدا 20 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بەکاردێت. . هەزار و 500 كیلۆگرامى یۆرانیۆمى خاو، 35 كیلۆگرام یۆرانیۆمى پیتێندراوى لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. دەتوانرێت وەک سەرچاوەیەکی بەهێزی وزە جیاوازەکان بەکاربهێنرێت وەک کارەبا. . مێژووى دۆزینه‌وه‌ى یۆرانیوم . ساڵى 1789 له‌لایه‌ن زانایه‌كى ئه‌ڵمانیه‌وه به‌ناوى مارتن كڵابروس دۆزرایەوە، کەشتی فڕۆکە هەڵگری یوئێس ئێسی ئەمریکا بە وزەی یۆرانیۆم (ئەتۆم) کار دەکات، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم چاودێری پیتاندنی یۆرانیۆم لە جیهاندا دەکات. . لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک ئەوپەڕی ڕێژەی پیتاندن بە ٪3.67 دیاریکراوە، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕێكکه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى لای خۆیه‌وه سڕ كرد، له‌ئێستادا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات ڕێژه‌یى پیتاندنه‌كه له‌وه‌ى زیاتر بۆی دانراوه زیاتر بكات هه‌رچه‌نده تا ئێستا به‌فه‌رمى ئه‌وه‌ى ڕانه‌گه‌یاندوه له‌و ڕێژه‌یه زیاتر ڕۆشتبێت. .