ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی دیکەی لەبارەی چەند شوێنێکی دیکە بڵاوکردەوە کە پەرلەمانتار، عەلی حەمەساڵح دەڵێت، کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەیەکی کارەبای سلێمانی:
راستکردنەوەی بڵاوكراوەيەكى دیکەی پەرلەمانتار عەلی حمە ساڵح
دوای راستكردنەوەى روون كردنەوەیەكى بەرێز عەلی حمە صاڵح لەلايەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە سەبارەت بەبوونى كارەباى بەردەوامى ناياسايى لەپاریزگای سلیمانىدا . بۆ دووەمجار چەند زانياريەکی ناراستى ديكەى بڵاوکردوەتەوە .
ئێمە لەكاتيكدا دةستخۆشی لەهەر هەوڵێک دەکەین بۆ پشگیرى و خەمخۆری هەر بەڕێزيك بۆ كارەبا و هاوڵاتیانی سليمانى . بەلام پێویستە هەموو بلاوكراوەیەک پشتڕاست بێت بە زانيارى دروست و سەرچاوەی باوەڕ پێکراو . لەبەرئەوەی دەرئەنجامی بلاوكراوەکە راست و دروستى خۆى لەدەست دەدات، هەمیشەش دەرگای گشت فەرمانگەکانمان واڵایە بۆ بەرێزیان کە بیەوێت بەدواداچون بکات. وەهەموو لايەک سەرپشک ئەكەين بؤ چیکی ئەو شوێنانەی كەناوى هاتووە لەكاتى بوون يا نەوونى كارەبادا.
لە خاڵی چوارەمى بلاوكراوةكةى ، دەڵێت لەسەر فیدەری (٦١) چەند شوێنێک کارەبای بەردەوامیان هەیە وەک : پارک تاوەر، ئەبوعەفیف، پارەگای یەکگرتوو.
بۆ زانیاری کاک عەلی و هەموولایەک پارک تاوەر و ئەبو عەفيف لەسەر فیدەری (١٢) یە کە فیدەری ئاساییە و بارەگای یەکگرتوش لەگەڵ هەموو گەڕەکی چواردەورى تا نزيك شةقامى سالم لەپارکی ئازادی جیاکراونەتەوە رۆژانە بە ئۆن لۆد دەبڕدرێت و كارەباى ئاسايى هەیە
لەكؤتاييدا بەڕێزیان ئەندامى پەرلەمانی هەرێمە. پیويستە ئەو خەمە لەسليمانى هەیەتی . لە شارەكانى ديكەی هەرێميش هەمان خەمى هاولاتيانى هەبێت و بەدواداچوون بکات بۆ بابەتى هاوشێوە .
لەگەڵ رێزدا..
راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی