گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

خەزعەلى: دادگاى فیدراڵى سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند دەکات

2021.12.26 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
خەزعەلى: دادگاى فیدراڵى سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند دەکات

ناس کورد-

 

قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق رایگەیاند، دادگاى فیدراڵى سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختە پەسەند دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەزعەلى لەوتەیەکدا (26 كانونى یەکەمى 2021) وتى "هەندێ زانیارى دزەپێکراو ئاماژە بەوەدەدەن کە سبەینێ دادگاى فیدراڵى ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند دەکات و کەوتووەتە ژێر فشارى دەرەکییەوە".

 

وتیشى "ئەو بەڵگانەى لایەنە ناڕازییەکان لەئەنجامى هەڵبژاردن پێشکەشى دادگایان کردووە تەکنیکى و وردن".

 

خەزعەلى دەشڵێت، راپۆرتى کۆمپانیا ئەڵمانییەکە "سەلماندى کە کۆمسیۆن و نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان راستیان نەوتووە، باڵیۆزى ئەمەریکا 25ى کانونى یەکەمى دیاریکردووە بۆ پەسەندکردنى ئەنجامەکان".

 

دادگاى فیدراڵى تا ئێستا چەند دانیشتنێکى دواخستووە بۆ بڕیاریدان لەسەر سکاڵاکەى هادى عامرى بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردن.

 

بەگوێرەی دەستور، هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دادگای فیدراڵی بۆ پەسەندكردنی ئەنجامەكان و لە ساڵی 2010 ماوەی دوو مانگ كاتی پێچوو بەهۆی تانەی دەوڵەتی یاسای مالیكی و ژماردنەوەی دەنگەكانی بەغدا بەدەست.