ناس کورد-
نەخشەی دوایین گۆڕانکارییەکانی مۆدێلی ئەوروپی دەریخستووە، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو شەپۆلێکی بەرفراوانی بارانبارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەگرێتەوە و ئەگەری ڕوودانی لافاوی گەورە هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نەخشەی دوایین گۆرانکارییەکانی مۆدێلی ئەوروپی بۆ کەشوهەوا کە پەیجی کەشوهەوای کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەرفراوان بەرادەیەکی زۆر باش بۆ سەرتاسەری وڵاتانی عێراق و ئێران و سعودیە و سوریا و ناوچەکە چالاک و باراناوی جێگیر بووە.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت بەتایبەت لە ھەرێمی کوردستان و لە باشور و باشوری رۆژئاوای وڵاتی ئێران گەر بەم جۆرە بمێنێتەوە لافاوێکی گەورە لەو ناوچانەدا روودەدات.