ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاریی کوشتنی کچێکی تەمەن 17 ساڵی لە بەغدای پایتەخت ئاشکراکرد و دەرکەوت دایکی بکوژەکەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتوووە (26ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، دوای ئەوەی تەرمی کچێکی 17 ساڵان لە ناوچەی ئەبوغرێبی ڕۆژئاوای بەغدا دۆزرایەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکە، دایکی کچەکە بە ئاشکرا دانی بە تاوانەکەدا نا کە ئەو کچەکەی کوشتووە".
باسی لەوەشکردووە، "دوای دەستگیرکردنی دایکەکە بە مادەی 406ی یاسای سزدانی عێراقی و لێکۆڵینەوە زیاتر و ئەنجامدانی بەڵگە و تاوان، دەرکەوت دایکەکە ڕاستی کردووە و ئەو کچەکەی کوشتووە."
بەڵام لە ڕاگەیەنراوەکەدا هیچ زانیارییەک لەبارەى چۆنیەتی و هۆکاری کوشتنی کچەکە ڕوون نەکراوەتەوە.