گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماکیاژ و مێژوو.. لە ڕابردوودا چۆن ماکیاژ بەکارهێندراوە؟

2019.03.12 - 22:09
ماکیاژ و مێژوو.. لە ڕابردوودا چۆن ماکیاژ بەکارهێندراوە؟

 

 

ناس کورد- سۆما ئەمجەت

 

ئەو مارکە جیهانیانەی ڕۆژانە بەکاریاندەهێنین و ئاریشتییان پێدەکەین، گەرچی لە تازەن و لە ماددەی نوێ دروست دەکرێن، بەڵام بیرۆکەکانیان بۆ سەردەمانێکی زۆر پێش ئیستا دەگەڕێتەوە، چونکە بەدرێژای مێژوو چەندین جۆر ئارایشت بۆ ڕازاندنەوەی ئافرەتان بەکارهێنرداون.

 

ماکیاژ لەلای فیرعەونەکان بۆ پیاوان و ژنانیش بووە

لە مێژوی کۆندا میسرییەکان یەکەم نەتەوەبوون کە ماکیاژیان بەکارهێناوە، لەوکاتەدا پیاوان و ژنان دەوروپشتی چاویان ڕەش دەکرد بە بەکارهێنانی کل، ئەوان پێیان وابوو کە ئەم کارە لە هێزی خراپەکار دوریان دەخاتەوە.

ÙتÙجة بحث اÙصÙر ع٠âªmakeup in old egyptâ¬â

 

شاژنی فیرعەونەکان ئەو خانمانەبوون کە بۆ یەکەم جار ماسکی دەموچاو و پشتچاویان بەکارهێناوە

کلیۆپاترا نەفەرتیتی دوو خانمی فیرعەونەکانی میسربوون بۆ یەکەم جار ماسکی پارێزگاری لە چرچبوونی دەموچاویان بەکارهێنا، کە مێژووەکەیان و نوسراوەکانی سەر دیوارەکانیاندا دەرکەوتووە کە هەنگوین و مۆمیان بۆ ماسکەکان بەکارهێناوە، ئەوان ناسراون بەبەکارهێنانی پشت چاوی شین کە پێیانوابوو ئەو ڕەنگە چاویان فراوانتر دەردەخات.

 

ÙتÙجة بحث اÙصÙر ع٠âªnefertiti makeup in old egyptâ¬â

 

 

کرێمەکانی سپیکردنەوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دروستکراون

ڕوخساری سپی نیشانەی دەوڵەمەندی و خۆشگوزەرانی بووە لە ئەوروپادا. ئەوکات ژنە هەژارەکان لە کێڵگەکاندا زۆر کاریان دەکرد، بەو هۆیەوە پێستی ڕوخساریان تۆخ دەبوو بەهۆی تیشکی خۆرەوە، لەبەرئەوە ژنە دەوڵەمەندەکان بەبەردەوامی کرێمی سپیکەرەوەیان بەکاردەهێنا کە مادەی ڕەساسی تێدابوو بۆ ئەوەی بە جوانی دەربکەون، لەبەر ئەو هۆکارەشە ئەو وێنانەی کە لەو سەردەمەدا کێشراون هەمیشە ژنەکان بە ڕوخسارێکی سپیەوە دەردەخەن.

 

ÙتÙجة بحث اÙصÙر ع٠âªmakeup in history white face maskâ¬â

 

گەورەیی چاو نیشانەیە بۆ جوانی و ئەو مادانەی بۆ گەورەکردنی چاو بەکاردێن هۆکارن بۆ کوێربوون

لەمێژوودا پێیان وابووە کە چاوی گەورە نیشانەیەکە لە نیشانەکانی جوانی و سەرنجڕاکێشی، بۆ ئەو مەبەستەش ئاوی ڕوەکی  "بیلادونا"ـیان بەکارهێناوە بۆ فراوانکردنی چاویان، ئەوەش هەندێک جار دەبووە هۆی کوێربوونی چاوەکان بۆ هەندێک لەوانەی بەکاریان دەهێنا.

 

ÙتÙجة بحث اÙصÙر ع٠âªwoman in old europe big eyesâ¬â

 

پیاوەکانی ڕۆما بەکارهێنانی بۆنیان بە جۆرێک لە خەڵەتاندن دادەنا

لەسەرەتای سەردەمی نوێدا پیاوەکانی ڕۆما لەو ئافرەتانە دور دەکەوتنەوە کە بۆنیان بەکاردەهێنا، پێیان وابو کە  ئەوە جۆرێکە لەخەڵەتاندن لە لایەن ژنانەوە بۆ شاردنەوەی بۆنی کهول و جگەرە.