گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟

ڕێککەوتنی سوننەکان لەبارەی دابەشکردنی پشکەکانیان ئاشکرا کرا

2021.12.26 - 08:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێککەوتنی سوننەکان لەبارەی دابەشکردنی پشکەکانیان ئاشکرا کرا

ناس کورد-

مشعان جبوری، کاندیدی دەرچوو بۆ پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی عەزم ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی دوو جەمسەرە دیارەکەی سوننەی بۆ دابەشکردنی پۆستە باڵاکان ئاشکرا کرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مشعان جبوری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (26ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، بەپێی ڕێککەوتنی نێوانیان، سەرۆکى پەرلەمانی داهاتوو بۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى هاوپەیمانی تەقەدووم دەبێت و خەمیس خەنجەریش پۆستی جێگری سەرۆککۆماری بەر دەکەوێت.

 

وتیشی کە دیار نییە کە خەمیس خەنجەر خۆی یاخود کەسێکی تر دەبێتە جێگری سەرۆککۆمار، بەڵام بەپێی ڕێککەوتنەکە، ناوبراو ئەو پۆستە دیاری دەکات.

 

مشعان جبوری جەختی کردەوە کە ئەو لەگەڵ کاندیدبوونی خەمیس خەنجەر خۆیدایە بۆ پۆستەکە.