ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمشەو هەرێمی کوردستان شەوێکی سارد بەڕێ دەکات و پلەکانی گەرمی لە هەندێک ناوچە دەگەنە ژێر سفری سیلیزی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم دەریانخستووە، سبەینێ یەکشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2021، پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە هەندێک ناوچەی سلێمانی و دهۆک دەگەنە ژێر سفری سیلیزی.
هەر بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، کەشوهەوای هەرێم تاوەکو کۆتایی ساڵ بێ باران دەبێت، بەڵام لە سەرەتای ساڵی نوێ شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین ناوچەکە دەگرێتەوە.