ناس کورد-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوو ڕاگه‌یاند و دەڵێت، داهاتی نەوت لەو مانگەدا زیاتر له 7 ملیار دۆلار بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق (شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو لە مانگی تشرینی دووەمدا، 98 ملیۆن و192 هه‌زار و 317 به‌رمیل بووە، کە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە سێ ملیۆن و 273 هەزار بەرمیل بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی فرۆشی نەوت لەو مانگەدا حەوت ملیار و 610 ملیۆن و 850 هه‌زار دۆلار بووە کە تێکڕای داهاتی بەرمیلێک 73 دۆلار و 50 سەنت بووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جیهان دوو ملیۆن و 32 هه‌زار و 685 به‌رمیل بووه، هەروەها له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بڕی 95 ملیۆن و 860 هه‌زار و 149 به‌رمیل بووه.”