ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریدا بۆ وه‌رزی سه‌رما نه‌وتی سپی به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش بكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ڕایگەیاند، "لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردە، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر، ده‌ستیكرد به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لیژنەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر، ده‌ستیانكرد بە دابەشکردنی نەوت بەسەر قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە گەڕەکی رۆشنبیری و ژیان دەستیانپێکردو 40 قوتابخانە نەوتیان بەسەردا دابەشکراوە."