گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کێن

ناوی ئەو کۆمپانیایانەی کحول (مەشروب) دەهێننە هەرێم بڵاوکرانەوە

2021.12.25 - 20:11
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی ئەو کۆمپانیایانەی کحول (مەشروب) دەهێننە هەرێم بڵاوکرانەوە

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا پەرلەمانتار، عەلی حەمەساڵح داخڵکردنی هەزاران تۆن کحولی خاو و شوشەی بەبێ گومرگ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاشکراکرد و ناوی کۆمپانیاکانیشی ئاشکراکرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی عەلی حەمەساڵح: 

 

May be an image of 1 person and text

 

ھەزاران تەن مەشروب(کحول) بەبێ گومرگ لە ئیبراھیم خەلیل

 

مەشروب لە دونیادا ھەم زۆرترین باجی لەسەرەو  ھەم زۆرترین بڕی گومرگ!

 

لە ھەرێمی کوردستان گومرگی مەشروب ٣٠٪‏ بەھاکەیەتی، مەشروبی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە لە ماوەکانی ڕابردودا بۆ چەند کۆمپانیایەک بڕێکی ئێجگار زۆر مەشروب داخڵکراوە بەبێ گومرگ(لێخۆشبونی گومرگی) بۆ کراوە!

 

بەبێی ئەو بەڵگەنامانەی دەستمن کەوتوە لە ماوەی ١٠مانگی یەکەمی ئەمساڵ (٢٨٣٩تەن) کحولی خاو و شوشەو بیرەو ویسکی داخڵکراوە بۆ پێنج کۆمپانیا! بە دڵنیایی پێشتریش ھەبوەو زیاتر بوە"ئەوەی دەست من کەوتوەو ڕەنگە لە واقعدا زیاتر بێت"

 

لە چوارچێوەی ئەم لێکۆڵینەوەدا، کەسێک وتی: ئاسایە ئەوە پیشەسازیە بۆ گومرگ بدات، وتم چۆن؟

 

وتی: زۆرێکی کحولی خاوە بە تانکەر دێت و شوشەکەش لە دەرەوە دێت و لێرە دەکرێت بتڵ!

 

وتم: کاکە ئەمەی باسی دەکەیت زۆر خراپتر!

 

جگە لە بەدواداچونی پەرلەمانی بەشێوەی پرسیار، دۆسیەکەشم ناردوە بۆ داواکاری گشتی..

 

عەلی حەمە ساڵح