گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دیاردەیەک ئاشکرا دەکرێت ’’بەشوودانی کچ لەبەرامبەر قەرز’’

2021.12.25 - 19:16
App store icon Play store icon Play store icon
دیاردەیەک ئاشکرا دەکرێت ’’بەشوودانی کچ لەبەرامبەر قەرز’’

ناس کورد- 

به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی ڕێكخراوی هیوای عێراقی دەڵیت، دیارده‌ی به‌ شودانی كچانی منداڵ له شاری ‌كه‌ركوك ڕووی له‌ هه‌ڵكشان كردووه‌ و هه‌ندێك له‌ كچه‌ منداڵه‌ به‌شوودراوه‌كان له‌كاتی منداڵبووندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، دەشڵێت، حاڵه‌تی به‌شودانی كچان له‌بری قه‌رزیش تۆماركراوه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سرود ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی ڕێكخراوی هیوای عێراقی كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ژنان (شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "به‌شوودانی كچانی ته‌مه‌ن 15 تا 18ساڵ ڕه‌زامه‌ندی دادگای ده‌وێت، بەڵام كچ به‌شوو ده‌درێت ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌، ئه‌مه‌ دژی یاسایه‌، به‌تایبه‌ت به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی به‌شوو ده‌درێن هێشتا ئاشنا نین به‌ماف و ئه‌ركه‌كانیان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی ته‌ندروستی ئه‌و كچه‌ منداڵانه‌ ماره‌ ده‌بڕێت و ته‌ندروستیش ڕاپۆرتیان بۆ ده‌كات، له‌كاتێكدا قابیلیه‌تی شوو كردنیان نیه‌." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ له‌كاتی منداڵ بووندا گیانی له‌ ده‌ستداوه‌، نه‌ك مردن، به‌ڵكو زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ش له‌نێو ژنانی منداڵدان."

 

به‌رپرسی ڕێكخراوی هیوای عێراقی، نه‌بوونی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و نه‌بوونی شه‌ڵته‌ر به‌گه‌وره‌ترین گرفتی ژنان داده‌نێت له‌كه‌ركوك وده‌ڵێت"ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌ ته‌سفیرات داده‌نرێن، یاخود ده‌بێت نهێنی لێكۆڵینه‌وه‌كان بپارێزرێت، كه‌چی به‌ پێنج شه‌ش كارمه‌نده‌وه‌ و له‌ژوورێكی بچوكدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژنان ده‌كرێت، یان سزا ته‌نها له‌سه‌ر توندوتیژی جه‌سته‌ییه‌، له‌كاتێكدا ده‌یان كچ و ژن، توندوتیژی ده‌روونیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و هان ده‌درێن بۆ خۆ كوشتن."

 

ئەوەشی ئاشکراکردووە، " دیارده‌ی نامۆ و ناشیرین سه‌ریهه‌ڵداوه‌، هه‌ندێك له‌وانه‌ی قه‌رزارن له‌بری قه‌رز، كچه‌كانیان به‌شوو ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌."