گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات

2021.12.25 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات

ناس کورد- 

وەزیری تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات لە کۆتایی نەهاتنی کۆرۆنا و دەڵێت، " لە کۆتایی شەپۆلی سێیەم داین ولە هەموو ئەگەر و پێشبینییەکان رەنگە شەپۆلی چوارەم لەبەردەممان بێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی پشتڕاستکراوی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تۆمار نەکراوە، چەند گومانلێکراوێک لەژێر چاودێریدان، ئەگەر ئەنجامەکان پۆزەتیڤ بوون، ڕایدەگەیەنین." 

 

وەزیری تەندروستی هۆشداریشی دا لەوەی کە کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە، و وتی، "لە کۆتایی شەپۆلی سێیەم داین، کۆرۆنا تەواو نەبووە و بەردەوامە، بە هەموو هەموو ئەگەر و پێشبینییەکان رەنگە شەپۆلی چوارەم لەبەردەممان بێت." 

 

هاوکات  لەبارەی کێشەی دەرمان لە هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی باسی لەوەکرد، "دۆخی دەرمان باشە، رەنگە لێرە و لەوێ کەمبوونێک هەبێت، بەڵام بە گشتی دۆخی دەرمان باشە".