کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق كه خه‌ڵكى شارى به‌سڕه‌یه، داوا له‌عادل عه‌بدولمه‌هدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ده‌كات، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتى فڕۆشراوى هه‌رێم بۆ سه‌ر بودجه‌ى عێراق هێز به‌كاربهێنێت. . هوده‌ى عه‌واد په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى سادیقون له‌په‌رله‌مانى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردوه :"بێده‌نگبوونى حكومه‌ت و په‌رله‌مان له فڕۆشتنى نه‌وتى عێراق له‌لایه‌ن سه‌ركرده كورده‌كانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و داهاته بۆ سه‌ر بودجه‌ى عێراق، هیچ نییه جگه له‌خیانه‌ت". . په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى سادیقون، وتیشى، حزبه كوردیه‌كان له‌به‌غداد كاروباره‌كانى لیژنه‌یه‌كى لیكۆڵینه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان پهكخستووە كه پێشتر ویستویه‌تى به‌دواداچون بۆ هه‌ندێ كارى بازرگانى كۆمپانیاى كار و قه‌یوان بكات، كه به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره (دوو كۆمپانیاى حزبین). . هوده‌ى عه‌واد پرسیارێكى ئاڕاسته‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق كردووه و دەڵێت" ئه‌گه‌ر به‌سڕه به‌و شێوه‌یه‌ى هه‌رێم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌وته‌كه‌یدا بكردایه ئێوه چیتان ده‌كرد..؟ ئایا هه‌مان كاردانه‌وه‌تان ده‌بوو له‌كاتێكدا ئێمه‌ش ده‌توانین نه‌وته‌كه‌مان بۆخۆمان بفڕۆشین". . پرسى رادەستنەکردنى نەوت لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە بە حکومەتى عێراق پرسێکى گرنگى ناوەندە سیاسیەکەى عێراقە و بەگوێرەى بودجەى گشتى عێراق دەبوو هەرێمى کوردستان رۆژانە بڕى 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکات. .