گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دەستەی مافی مرۆڤ: لە سلێمانی حەرەمی قوتابخانە شکێندراوە

2021.12.24 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەی مافی مرۆڤ:  لە سلێمانی  حەرەمی قوتابخانە شکێندراوە

ناس کورد- 

دەستەی مافی مرۆڤ لەسەر ڕووداوەکەی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،  شکاندنی حەرەمی قوتابخانە و بە کارهێنانی چەک دژی قوتابیان و هاووڵاتییانی سڤیل بەپێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە، دەشڵێت، " بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوانە دەکەین و داواکارین ئەنجامدەرانی بەسزای یاسای خۆیان بگەینن و رێگا نەدرێت ئەم کردەوانە دووبارە ببێتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ کەیسی قوتابیەکەی سلێمانی دەکات

 

دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوبویەوە، کە چەند کەسێک بە چەکەوە لە قوتابخانەیەک هێرش دەکەنە سەر دوو هاووڵاتی کە یەکیان قوتابیە ئەوی دیکەشیان باوکی قوتابیە کە چەکدارەکان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە لەهەردووکیان داوە، بە پێی بەدواداچوونی ئێمە، دەزگا ئەمنیەکانی شاری سلێمانی ئەم چەکدارانە دەستگیرکراون.

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، شکاندنی حەرەمی قوتابخانە و بە کارهێنانی چەک دژی قوتابیان و هاوڵاتییانی سڤیل بەپێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە، بۆیە بە تووندی ئیدانەی ئەم کردەوانە دەکەین و داواکارین ئەنجامدەرانی بەسزای یاسای خۆیان بگەینن وە رێگا نەدرێت ئەم کردەوانە دووبارە ببێتە.

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ