گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وێنە؛ لەسەر گۆڵێک لە یاریگایەکی بچوکدا گەنجێک کوژرا

2021.12.24 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ لەسەر گۆڵێک لە یاریگایەکی بچوکدا گەنجێک کوژرا

ناس کورد- 

لە ڕووداوێکی سەیردا لە بەغدای پایتەخت دوای ئەوەی لە یارییەکی میللیدا یاریزانێک گۆڵ دەکات لەلایەن گۆڵپارێزی تیپی بەرامبەرەوە دەکوژرێت و خێزانەکەشی دەڵێت، حەوت منداڵەی هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ناوچەی نەهرەوانی بەغدای پایتەختی عێراق دوای ئەوەی ژمارەیەک گەنجی ناوچەکە لە یاریگایەکی بچوکدا یاری دەکەن، لە دوا خولەکەکانی یارییەکدا گەنجێک بەناوی "حسێن سەعدون" گۆڵێک تۆمار دەکات. 

 

بەوتەی شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە، ئەوەش گۆڵپارێزەکەی توڕە کردووە و لە نزیک یاریگاکە  گەنجەکەی کوشتووە. 

 

کەسوکاری ئەو گەنجە دەڵێن، حسێن حەوت منداڵی لەدوای خۆی جێهێشتووە، داواش لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بکوژەکە بە سزای خۆی بگەیەنرێت و مافیان وەربگیرێتەوە. 

 

ڕووداوەکە ترسێکی زۆری لای ئەو کەسانەش دروست کردووە کە لەو ناوچەیە شەوانە یاریی تۆپی پێ دەکەن، هەربۆیە ئێستا یاریگاکە بە چۆڵی ماوەتەوە. 

 

me_ga.php?id=4857