ناس کورد-
نەخشەی کەشناسییە جیهانییەکان دەریدەخەن، مانگی داهاتوو ڕێژەی بارانبارین بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو زیاتر دەبێت و چەند شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نەخشە جیهانییەکانی کەشوهەوا کە پەیجی "کەشوهەوای هەرێمی کوردستان" بڵاویکردووەتەوە و "ناس كورد" لە سەرچاوەی دیكەوە بەدواداچوونی بۆ كردووە (24ی كانونی یەكەمی 2021)، پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا (كانون دووەمی 2022) تێکرای ئاستی بارانبارین و بەفر بارین لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا لە ئاستی ئاسایی خۆیدا بێت."
هاوکات پێشبینیش دەکرێت، لەھەندێ ناوچەشدا لەسەروو ئاستی ئاسای خۆیەوە باران ببارێت و تێکرای پلەکانی گەرما بەھەمان شێوە لەم مانگەدا لە ئاستێکی ئاساییدا بێت.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، مانگی داهاتوو جیاواز لە مانگەکانی ڕابردوو کاریگەری دابەشبوونی نزمەپاڵەپەستۆ و بەرزە پاڵەپەستۆکان بەشێوەیەکی یەکسان و ئاسایی بەسەر ئاسمانی ناوچەکاندا جوڵە دەکات و دەبێتەهۆی زیادبوونی دابارین.