گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

دادوەر هێرشکارانی قوتابخانەکەی سلێمانیی ئازاد کرد

2021.12.24 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
دادوەر هێرشکارانی قوتابخانەکەی سلێمانیی ئازاد کرد

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە  ئازادکردنی تۆمەتبارانی كێشەی یەكێك لە خویندنگەكانی ناو شاری سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی دادوەر بە بارمتەی یاسایی ئازادکراون، بەڵام لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی  لێكۆلینەوەی وەزارەتی پێشمەرگە / فەرماندەیی هێزەكانی (70 ) لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەڕاگیراوی ماونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانی: 

 

سەبارەت بەهەواڵی  ئازادكردنی تۆمەتبارانی كێشەی یەكێك لە خویندنگەكانی ناو شاری سلێمانی كە لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی یەوە دەستگیركران و پاش ڕاگرتنیان بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادان و دواتر لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ئازادكران بە بارمتەی یاسایی، 

 

بەڵام بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین لەبەر ئەوەی تۆمەتباران سەربازن و بەجل و بەرگ و چەكی سەربازی یەوە هەستاون بە هەڵكوتانە سەر خوێندنگەیەك و لێدانی خویندكارێك وباوكی خوێندكارەكە، لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارانە  لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی  لێكۆلینەوەی وەزارەتی پێشمەرگە / فەرماندەیی هێزەكانی (70 ) لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەڕاگیراوی ماونەتەوە بە مەبەستی ڕادەست كردنیان بە یەكەی سەربازی هێزەكانی (70)  و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و سزادانیان بە پێی یاسای سەربازی بۆ ئەوەی هیچ كەسێك ناوی پیرۆزی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەكان بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەكار نەهێنێت .

                                                                       بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی 

                                                                                          ( 24 / 12 / 2021 )