گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوەی نوێ دەدرێت

2021.12.24 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوەی نوێ دەدرێت

ناس کورد- 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە ڕایگەیاند، ئەو خشتەیەی مووچە کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە و وەزارەت تەنها مووچەی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی 24ی کانونی یەکەمی 2021، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لیستێکی مووچە بڵاوکرایەوە کە گوایە وەزارەتی دارایی خشتەی بەشێکی زۆر لە وەزارەتەکانی ڕاگەیاندووە و تاوەکو 6ی کانونی دووەمی 2022 دابەش دەکرێت. 

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە "ناس کورد"ی وت، "ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە فەرمی نییە و وەزارەتی دارایی تەنها خشتەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی ئاڕاستەی گەنجینەکان کردووە کە بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممە 2ی کانونی دووەمی 2022، دابەش بکرێت، جگە لەوە هیچ خشتەیەکی دیکە ڕانەگەیەنراوە." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لەبارەی ’’دەستپێکردنەوەی لێبڕینی مووچە’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

 

 

ئەگەرچی دەبوو لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرایە، بەڵام وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە لە بەرواری 2ی کانونی دووەمی 2021، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.