گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

2021.12.24 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە لە پشووەکانی سەری ساڵدا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوە دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکەی تەندروستیی سلێمانی: 

 

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی  گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، لە ڕۆژانی پشوەکانی سەری ساڵی نوێدا سەرجەم نەخۆشخانەکان بە شێوەی ئێشکگر کراوە دەبن ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە کلینیکەکانی ڕاوێژکاری و کلینیکە میللیەکان جگە لە ڕۆژانی 12/25  و 1/1 دەوام تیایدا ئاسایی دەبێت لە کاتژمێر (2 پاش نیوەڕۆ تا 6 ئێوارە) وە ئەو هاوڵاتیانەی کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە  دەتوانن سەردانی کلینیکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان ،

 

داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی  بونی هەر حاڵەتێکی  کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ژمارە  122 بکەن.

 

#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی