گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خواست گۆڕانكاریی بەسەردا دێت

نوێترین پێشبینی بۆ نرخی نەوت و خواستەكان لە 2022

2021.12.24 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین پێشبینی بۆ نرخی نەوت و خواستەكان لە 2022

ناس كورد_

ئاژانسی وزەی جیهانی ڕایگەیاند قەبارەی بەكاربردنی جیهانی لە نەوت لە ساڵی 2022 دەگاتە جێگایەك كە پێشتر پێی نەگەیشتبێت سەرباری هەوڵەكانی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی وزەی تەقلیدی، ئەمەش گوشار لەسەر نرخەكان و بەرهەمهێنەران دروست دەكات بۆ پڕكردنەوەی ئەو پێداویستییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسەكە كە "ناس كورد" خوێندوویەتییەوە (24ی كانونی یەكەمی 2021) پێشبینی دەكرێت لە 2022 ڕێژەی بەكاربردنی نەوتی خاو لە 96.2 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەوە بەرز ببێتەوە بۆ 99.53 ئەمەش گوشاری زیاتر لەسەر بازاڕ و نرخەكان دروست دەكات.

 

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە رێژەی پێشبینی كراوی خواست لەسەر نەوت شتێكی زۆر كەم كەمتر دەبێت لە بەكارهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە 2019 كە هێشتا كۆرۆنا تێیدا سەریهەڵنەدابوو.

 

ڕاپۆرتەكەش ئەوەش دەخاتەڕوو بەهۆی خواستی زۆر و گەڕانەوەی چالاكییە پیشەسازییەكانەوە لە ئێستادا یەدەگی خەزنكراوی وڵاتان زۆر كەمی كردووە.

 

لەئێستادا نرهی بەرمیلێك نەوتی خاو 76.50 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت و لە 2020 بەهۆی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە نرخی فرۆشتنی بۆ ئاستی سفر و خورا سفریش دابەزی.