گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چەند باریوە

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ لە سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە

2021.12.23 - 23:53
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ لە سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و لە پارێزگای سلێمانی بە 12.9 ملم زۆرترین ڕێژەی باران باریوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردوو بەمجۆرە بووە: 



بارانى 12 كاتژمێري ڕابردوو

هه‌ولێر 0.2 ملم

سلێمانى 12.9 ملم

چه‌مچه‌ماڵ 5.4 ملم

زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ

بامه‌رنێ 0.2 ملم

بازيان 9.0 ملم

ده‌ربه‌نديخان 10.0 ملم

 دوكان 5.4 ملم

 هه‌ڵه‌بجه‌ 10.8 ملم

كه‌لار 1.2 ملم

كانى ماسى 2.4 ملم

خه‌بات 0.2 ملم

مه‌يدان 6.2 ملم

سۆران 1.2 ملم

پێنجوێن 12.0 ملم

ماوه‌ت 7.2 ملم

قه‌ڵازێ 8.6 ملم

چۆمان 0.8 ملم

كركووك 2.9 ملم

خورماتوو 6.0 ملم

خانقين 0.3 ملم



هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە "ئه‌م شه‌و ئاسمانى هه‌رێم نيمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وري ته‌واو ده‌بێت له‌ ناوچه‌ شاخاویيه‌كان به‌فر ده‌بارێت وه ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ له‌ سه‌نته‌رى هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحيه‌كان و سلێمانى (جگه‌ له‌ گه‌رميان) نمه‌ باران و به‌فر به‌ تێكه‌ڵى ببارێت و له‌ سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵبجه‌ش نمه‌ باران ده‌بارێت." 



ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سبه‌ى ڕۆژی هه‌ينى ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌ كاته‌كانى به‌يانيدا بارانى مامناوه‌ند له‌ ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين و باكورى هه‌رێم و سلێمانى و هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحيه‌كانى هه‌ولێر ده‌بارێت و ناوچه‌كانى گه‌رميان و كركوكيش نمه‌ بارانى لێده‌بارێ و له‌دواى نيوه‌ڕۆوه‌ كاريگه‌ریيه‌كه‌ى به‌لاوازی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه‌"