گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر: لە هیچ بەساڵاچوویەک نەدراوە

2021.12.23 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر: لە هیچ بەساڵاچوویەک نەدراوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیکردەوە، لە خانەی بەساچاڵاچووانی هەولێر لە بەساڵاچوویەک درابێت و دەڵێت، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و بە جوانترین شێوە خزمەت بەو بەساڵاچووە کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:



دوای ئەوەی کەسێک بە ناوی (هیوا حەلاق) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە لە خانەی بەساڵاچووان چەند فەرمانبەرێک لە بەساڵاچوویەکیان بە ناوی کاک (ئیبراهیم عبداللە) ناسراو بە تاتە برایم داوە، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لیژنەیەکی بەدواداچوونمان پێک هێنا بۆ ئەوەی بزانین ئەم هەوالە ڕاستە یان نە؟ هاوکات لە گەل ئێمە دەستەی مافی مرۆڤیش لیژنەیەکیان بۆ ئەم مەبەستە پێک هێنا، ئەمە سەرە ڕای ئەوەی دوو پارێزەر بە ناوەکانی ڕێبین شێخ سمایلی و کاکەخان حەمید شەوگێڕی  و هەروەها رۆژنامەنووس ئارام شوان بەدواداچوونیان بۆ ئەم بابەتە کرد.

 

لە ئەنجامی بەدواداچوونی گشت لایەک دەرکەوت کە هەواڵی لێدان لە بەساڵاچوو (تاتە برایم) دوور بوو لە راستی و لە خانەی بەساڵاچووان بە جوانترین شێوە خزمەت بە بەساڵاچووی ناوبراو کراوە.

 

بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک نەکەونە ژێر کاریگەری ئەم کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خۆ دەرخستن و دەرکردنی ناو،  یاری بە هەست و سۆزی مرۆڤ دەکەن و هەر لەم سۆنگەیەوە پێویستە ئەم بەڕێزەی ئەم هەواڵە ناڕاستەی بڵاو کردووتەوە داوای لێبوردن بکات بە پێچەوانەوە ئێمە بۆ پارێزگاری لە پێگەی خانەکەمان و بەرگری کردن لە مافی فەرمانبەرانمان لەو خانەیە، سکاڵای یاسایی دژی ناوبراو تۆمار دەکەین.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر