گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شۆفێرێک بە 110 ساڵ زیندانی سزا درا.. بزانە چی کردووە؟

2021.12.23 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
شۆفێرێک بە 110 ساڵ زیندانی سزا درا.. بزانە چی کردووە؟

ناس کورد-

لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمەریکا شۆفێرێک کە بووەتەهۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس بە 110 ساڵ زیندانی سزا درا، بەڵام سزاکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەوە و زیاتر لە چوار ملیۆن کەس داوای کەمکردنەوەی سزاکە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەرواری 25ی نیسانی 2021، لە ڕووداوێکدا لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمەریکا بارهەڵگرێک کە بەخێرایی 130 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ڕۆشتووە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە 28 ئۆتۆمبێلدا کە بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون. 

 

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، هەفتەی ڕابردوو شۆفێری بارهەڵگرەکە کە گەنجێکە بەناوی "ڕۆخێل ئەگیلێرا میدیرۆس" لە دادگای کۆلۆرادۆ سزای 110 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە. 

 

دادوەر، بروس جۆنز کە سەرۆکایەتی دانیشتنی دادگاییەکەی کردووە و سزاکەی پەسەند کردووە، دەڵێت، ئەگەر دەسەڵاتی هەبوایە، جۆرە سزایەکی قورسی لەوشێوەیەی نەدەدا، بەڵام یاساکانی ویلایەتەکە ناچار بەوەی کردووە. 

 

شۆفێرەکە لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەو کارەساتەی ڕوویدا، ڕووداوێک بوو لە دەسەڵاتی مندا نەبوو، چونکە بارهەڵگرەکەم ئیستۆپی تێدا نەما و نەمتوانی بیوەستێنمەوە." 

 

لە بەرامبەردا داواکاری گشتیی ویلایەتەکە دەڵێت، شۆفێرەکە دەیتوانی بچێتەسەر هێڵی فریاکەوتن کە تایبەتە بە وەستانی لەناکاو و حاڵەتی کتوپڕ، بەڵام ئەو لەسەر شەقامەکە بەردەوام بووە لە ڕۆشتن. 

 

سزاکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەوە و چوار ملیۆن و 700 هەزار واژۆ بۆ پشتیوانی لە گەنجەکە کۆکراوەتەوە، لەنێویاندا کیم کارداشیانی کچە مۆدێلی بەناوبانگ لە تویتەر داوای لە حاکمی ویلاتەکە کردووە ئەوەی لەدەستی دێت بیکات بۆ کەمکردنەوەی سزای گەنجەکە. 

 

لەدوای ئەو کاردانەوانەش، داواکاری گشتیی ویلایەتەکە ڕایگەیاندووە، دانیشتنێکی نوێ ئەنجام دەدەن بۆ پێداچوونەوە بە سزاکەدا.