گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرپەرشتیاری لیواکانی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلییەوە

2021.12.23 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرپەرشتیاری لیواکانی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلییەوە

ناس کورد- 

سەرپەرشتیاری لیواکانی (3 و 7)ی تایبەت بە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی و خستنە ئەستۆی ئەوان بە هەموو جۆرێک دورە لە ڕاستیەوە و پەیوەندییان بەو ڕووداوەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا لیوا ئەیوب یوسف، سەرپەرشتیاری لیواکانی (3 و 7)ی تایبەت بە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی (پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی و خستنە ئەستۆی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای 3 و 7ی تایبەت بە هەموو جۆرێک دورە لە ڕاستیەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوور و نزیک پەیوەندیمان بەو بابەتەوە نیە و لێی ئاگادار نین و ئەو بەڕێزانەش نە سەر بە لیواکانی ئێمەن و نە ئاشنای ئێمەن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " داواکارین هەموو دەزگا میدیاییەکان بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەل ئەو کەیسەدا بکەن و چیتر خۆیان بەدور بگرن لە ناوزڕاندن و بلاوکردنەوەی هەواڵی نادروست، بۆیە دوپاتی دەکەینەوە کە هیچ پەیوەندیمان بەو بابەتەوە نیە و بە زوترین کاتیش داواکارین لە دەزگا ئەمنییەکان بە کاری خۆیان هەستن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن و بە پێی یاسا مامەلە لەگەل بکەرانی ئەو کارەدا بکرێت."