گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی کێشەیەک

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە بۆ هاووڵاتیان لەبارەی پێوەری زیرەک

2021.12.23 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە بۆ هاووڵاتیان لەبارەی پێوەری زیرەک

ناس کورد- 

لیژنەی پێوەری زیرەک لە وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە کێشەی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەک چارەسەر کرا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی پێوەری زیرەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێم (پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گرفتی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەکی ئەو هاوبەشانە چارەسەر کرا کە بەهۆی بەکارهێنانی زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبایان لەپێوەری زیرەک دەکوژایەوە و گرفتی نەهاتنەوەی کارەباکەیان هەبوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەمەودوا ئەو هاوبەشانەی کارەباکەیان دەکوژێتەوە، پێویست ناکات پەیوەندیی بە کۆڵ سەنتەرەوە بکەن، چونکە ئۆتۆماتیکی راستەوخۆ دوای 4 خولەک و 17 چرکە کارەبایان دێتەوە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو کاتە دەتوانن بۆ شوێنی دیاریکراو تەلەفۆن بکەن."