گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت؟

پێشبینیی بۆ بەفر و باران و کەشوهەوای سبەینێ بڵاوکرایەوە

2021.12.23 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینیی بۆ بەفر و باران و کەشوهەوای سبەینێ بڵاوکرایەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، شەپۆلی باران و بەفربارین لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێوارەی سبەینێ بەردەوامی دەبێت و لەدوای ئەوە ئەم شەپۆلە کۆتایی پێدێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "لە ئێستادا بارستە ھەورەکانی قۆناغی کۆتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە رۆژئاوای عێراقەوە بە ئاراستەی ناوچەکەوە دێت، سەرەتا ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک دەگرێتەوە لەکاتەکانی نیوەی شەو بۆ بەرەبەیانی سبەی ھەینی 24ی کانونی یەکەم، درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەم قۆناغە بەشێوەی بارانی کەم بۆ مامناوەند و لەھەندێک کات بارینی بەفری پچر پچر لە ناوچە نزمەکاندا بە رێژەی مامناوەند، هەروەها لە سەنتەری قەزا و ناحیەی ناوچە شاخاوییەکاندا لەبەرزی ١٠٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا کاریگەری دەبێت تا سبەینێ." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لەدوای ئێوارەی سبەینێ ھەینی 24 ئەم شەپۆلە بەیەکجاری کۆتایی پێدێت."