گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن

نهێنییەكانی كۆبوونەوەی قائانی و سەركردە شیعەكان ئاشكرا كرا

2021.12.23 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنییەكانی كۆبوونەوەی قائانی و سەركردە شیعەكان ئاشكرا كرا

ناس كورد_

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سەركۆنەی سەركردە شیعەكانی كردووە لەسەر ئەدای پاش دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەتایبەت هادی عامری و قەیس خەزعەلی، ئەمەش بەگوێرەی راپۆرتی رۆیتەرز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسە جیهانییەكە لە ڕاپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (23ی كانونی یەكەمی 2021) ئەوەی ئاشكراكردووە قائانی داوای لە سەركردەكانی حەشد كردووە كۆنترۆڵی گروپەكانیان بكەن و هۆشداری پێداون وا بڕوات حوكمڕانی عێراق لە دەستی شیعە دەڕوات و دەچنە ناو شەڕی ناوخۆ. 

 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی رۆیتەرز كە عێراقی و بیانین هۆشدارییەكەی قائانی لە كۆبوونەوەیەك بووە لە مەكتەب سیاسی حیزبێكی شیعە و تیمێكی بچوك لەگەڵ قائانی بوون لەپاش هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی لە 10ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو. 

 

لەكۆبوونەوەكە قائانی گروپە شیعە چەكدارەكانی تۆمەتباركردووە بەوەی خراپ لێكەوتەكانی هەڵبژاردنیان بەڕێوەبردووە، ئێرانییەكانیش توڕەبوون و بەرپرسێكی ئێرانی وتویەتی: شەرێكی ناوخۆیی شیعییتان دەوێت؟