ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی (پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێک دەرچوو بەتۆمەتی کوشتنی ژنێک و بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵات بوو، لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانی ھێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەردەوام بوو، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیر بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ح، ف، ر) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە."