گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڤیدیۆ؛ هاوارى ئەو پیاوەى خێزان و منداڵەکانى لەئاکرێ خنکان

2021.12.23 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ هاوارى ئەو پیاوەى خێزان و منداڵەکانى لەئاکرێ خنکان

ناس کورد-

 

گرتەیەکى ڤیدیۆیی هاوارى ئەو پیاوە نیشاندەدات کە خێزان و منداڵەکانى بەهۆى دوکەڵى خەڵوزەوە لەئاکرێ خنکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عوزێر خدر کە پێشمەرگەیە لەکاتى رووداوەکەدا لەدەوام بووە و بەجلى پێشمەرگایەتییەوە گەڕایەوە سەر تەرمى خێزان و چوار منداڵەکەى.

درەنگانى شەوى رابردوو ژنێک و چوار منداڵ لە گوندێکى سنورى ئاکرێ بەهۆى دوکەڵى خەڵوزەوە خنکان.  

  

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى دهۆک (23ی کانونی یەکەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، رووداوەکە درەنگانى شەوى رابردوو روویداوە، کاتێک ئەو ژنە و منداڵەکانى لە گوندى قۆپکەى سەر بە ناحیەى گردەسێن نوستبوون و بەهۆى غازى خەڵوزەوە گیانیان لەدەستداوە.    

  

لەکاتى رووداوەکەدا باوکى منداڵەکان لەماڵەوە نەبووە، بەو پێیەى پێشمەرگەیە و لەئەرکدا بووە.    

  

 ناسنامەى دایک و چوار منداڵەکەى   

  

1- بیلمەس مستەفا، 42 ساڵ  

  

2- رەوان عوزێر خدر، 9 ساڵ  

  

3- موراد عوزێر خدر، 11 ساڵ  

  

4- سەعد عوزێر خدر، 28 ساڵ  

  

5- خەلات عوزێر خدر، 12 ساڵ