گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمى

2021.12.23 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمى

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق و مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پاراستنى سەقامگیریی و پتەوکردنى دەسەڵاتى دەوڵەت و گفتوگۆکردن کردەوە بۆ چارەسەرى کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار (23ی کانونی یەکەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەدیدارەکەدا باس لەبارودۆخی گشتی وڵات کرا و جەختکرایەوە لە پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ھاووڵاتییان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، کە مەرامیانە ئارامی ھەندێک ناوچە بشێوێنن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2021 لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

 

لەدیدارەکەدا باس لەبارودۆخی گشتی وڵات کرا و جەختکرایەوە لە پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ھاووڵاتییان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، کە مەرامیانە ئارامی ھەندێک ناوچە بشێوێنن.

 

ھەروەھا دووپاتکرایەوە لەگرنگی سازان و یەکڕیزی نیشتمانی و پشتیوانیکردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان، ھاوکات بەگرنگییەوە باس لە پێویستی کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و گرنگی پاراستنی سەروەری و سەقامگیری عێراق و رۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکە کرا.