گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

 یەکەم لێدوانى فەرمى لەسەر گیان لەدەستدانى دایک و چوار منداڵەکەى ئاکرێ

2021.12.23 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
 یەکەم لێدوانى فەرمى لەسەر گیان لەدەستدانى دایک و چوار منداڵەکەى ئاکرێ

ناس کورد-

 

پارێزگارى دهۆک هۆکارى گیان لەدەستدانى دایکێک و چوار منداڵى لەسنورى ئاکرێ بەهۆى غازى زۆپاوە گەڕاندەوە بۆ داخستنى ژورەکە و نەهێشتنەوەى بوارى ئۆکسجین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

عەلى تەتەر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا و لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى رووداوى گیان لەدەستدانى دایکێک و چوار منداڵ وتى "لەو سنورە نەوت دابەشکراوە و زۆپاکەش زۆپاى دار نەبووە و زۆپاى نەوت بووە و ئەو کارەساتانەش بەردەوام روودەدەن".

 

وتیشى "ئەگەر خەڵکێک نەشارەزا بێت و ژورەکە بەتەواوى قەپات بکات و بوارى کێشانى ئۆکسجین نەبێت ئەو حاڵەتانە روودەدەن، ئێستاش پڕۆسەى دابەشکردنى نەوت بەردەوامە".

 

درەنگانى شەوى رابردوو ژنێک و چوار منداڵ لە گوندێکى سنورى ئاکرێ بەهۆى دوکەڵى خەڵوزەوە خنکان.  

  

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى دهۆک (23ی کانونی یەکەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، رووداوەکە درەنگانى شەوى رابردوو روویداوە، کاتێک ئەو ژنە و منداڵەکانى لە گوندى قۆپکەى سەر بە ناحیەى گردەسێن نوستبوون و بەهۆى غازى خەڵوزەوە گیانیان لەدەستداوە.  

  

لەکاتى رووداوەکەدا باوکى منداڵەکان لەماڵەوە نەبووە، بەو پێیەى پێشمەرگەیە و لەئەرکدا بووە.  

 

 ناسنامەى دایک و چوار منداڵەکەى 

 

1- بیلمەس مستەفا، 42 ساڵ

 

2- رەوان عوزێر خدر، 9 ساڵ

 

3- موراد عوزێر خدر، 11 ساڵ

 

4- سەعد عوزێر خدر، 28 ساڵ

 

5- خەلات عوزێر خدر، 12 ساڵ