گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیارى

نەخۆشخانەى هیوا رونکردنەوە لەسەر ’’هەڵەى بەئەنقەست’’ دەدات

2021.12.23 - 12:55
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەى هیوا رونکردنەوە لەسەر ’’هەڵەى بەئەنقەست’’ دەدات

ناس کورد-

 

نەخۆشخانەى هیوا ئەو دەنگۆیەى رەتکردەوە کە باس لە "هەڵەى بەئەنقەست" دەکات بۆ پیسکردنى نمونەى تووشبوانى شێرپەنجە و جەختدەکاتەوە کارمەندێکى نەخۆشخانەکە "بوختانى" بۆ دروستکردوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشى تاقیگەى نەخۆشخانەکە  (23ی کانونی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، یەکێک لە کارمەندەکانى تاقیگەکە دەنگۆى ناڕاستى بڵاوکردووەتەوە کە گوایە نمونەى پشکنینى پزیشکى توشبووانى شێرپەنجە بەئەنقسەت پیسکراوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، هیچ کەسێک ئامادە نییە نمونەى نەخۆشێکى شێرپەنجە پیس بکات، بڕیاردان لەسەر نەخۆشى شێرپەنجە لەسەر یەک شیکار ناکرێت، بەڵکو پێویستى بە کۆمەڵێک پشکنین و شیکارى هەیە.

 

لەبارەى ئەوەى نەخۆشخانەکە لەبەرژەوەندى کەرتى تایبەت کاردەکات، بەرپرسانى تاقیگەى نەخۆشخانەکە جەختیانکردەوە ئەوە "بوختانێکى گەورەیە" کە بۆ نەخۆشخانەکە کراوە.