ناس کورد-
کەشناسی هەرێم هۆشدارى لەدروستبوونى شەختە دەدات لەبەشێک لەناوچەکان لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، لە رۆژانى شەممە و یەک شەممە پلەکانى گەرما لە کاتەکانى بەیانى زوو بۆ ژێر سفر پلەى سیلیزى دادەبەزێت کە دەبێتە هۆى دروست بوونى دیاردەى شەختە لە بەشێک لە ناوچەکان بە تایبەتى ناوچە شاخاوییەکان.
هەر بەپێی پێشبینى کەشناسی،ئەمڕۆ بەفر و باران بە تێکەڵى لەسەنتەرى بەشێک لە شارو شارۆچکەکان ببارێت تا سبەى پاش نیوەڕۆ بەردەوام بێت و دواتر شەپۆلەکە کۆتایی بێت.