کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک خۆی کردووە بە ئافرەت و فێڵی لە ئافرەتێکی دیکە کردووە و بڕی نزیکەی پێنج ملیۆن دیناری لێوەرگرتووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە له ڕێگەی هەژمارێکی فه‌یسبوكه‌وه خۆی وه‌ك ئافره‌ت ناساندووە و ئافرەتێکی دیکەی هەڵخەڵەتاندووە و پارەی لێوەرگرتووە. . لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، ئەو کەسە ژماره‌یه‌كی موبایلی داوه بە ئافرەتەکە و پێی وتووه كه ژماره‌ی موبایلی كه‌سێكی باشه و به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیریی پێی ناساندووه، بەڵام ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌مان تۆمه‌تبار خۆی و ژمارەی خۆی بووە داویەتی بە ئافرەتەکە و لەو ڕێگەیەوە بڕی چوار تا پێنج ملیۆن دیناری لێسه‌ندووه. پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر تۆمەتبارەکە، دۆزیویانەتەوە و دەستیگیریان کردووە، هەروەها ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر موبایله‌كه‌یدا و ده‌ركه‌وتووە كه تۆمه‌تباره‌كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هەژمارەی كردووه. . بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمه‌تبارەکە ناوی (ر، ك، م) له‌دایکبوی ساڵی 1992و له‌ئێستادا به‌پێی مادده‌ی (2) له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییكردن ڕاگیراوه. پۆلیسی سلێمانی داواشئ لەهاوڵاتیان کردووە، بەوریایی و هۆشیارییەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنن و متمانە بە پەیج و هەژمارە ساختەکان نەکەن، لەبونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراویش هێزەکانی پۆلیس ئاگادار بکەنەوە تا بەهانایانەوە بچن و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.