ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌سنورى قه‌زاكه دزییان كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لێکراوە، پاش وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌رو لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكردوو توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیر بکرێن و لەبەردەم دادوەردا دانیان نا بەتاوانەکەیاندا.
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ئێستادا ھەردوو تۆمه‌تبار (ھ، ح، م) و (م، خ، ع) به‌بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى ٤٤٤ له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.