گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تەندروستى هەرێم: یەک رێگە هەیە بۆ دەوامى ئەو فەرمانبەرانەى ڤاکسین وەرناگرن

2021.12.23 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەرێم: یەک رێگە هەیە بۆ دەوامى ئەو فەرمانبەرانەى ڤاکسین وەرناگرن

ناس کورد-

 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لەدواى سەرى ساڵ ناتوانن بەبێ پشکنینى بەردەوامى پی سی ئاڕ بچنە فەرمانگەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزى  (23ی کانونی یەکەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە كۆی سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی تەندروستی تەنها ١١ فەرمانبەر ڤاكسینیان وەرنەگرتووە ، تەئكید كراوە كە پێویستە هەمووان ڤاكسین وەربگرن و بە پێچەوانەوە ناتوانن بێنە سەر كارەكانیان بە بێ پشكنینی بەردەوامی PCR .

 

باسى لەوەشکردووە، سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن هاووڵاتیان لە رۆژانی پشووی سەری ساڵ بەرێوەبەرایەتیەكان لە گشت شارو شارۆچكەكان ئاگادار كراونەتەوە كە پێویستە بەردەوام بن لە پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیان .

 

پێشتر وەزارەتی دادی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کرد و هۆشداریدا هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت لەدوای 1 - 1 - 2021 ناتوانێت دەوام بکات.   

  

لە نوسراوەکەدا کە واژۆی فەرسەت ئەحمەد وەزیری دادی ھەرێم لەسەرە و (15ی کانونی یەکەمی 2021) دەرکراوە، ئاڕاستەی ھەریەک لە ئەنجومەنی شورای ھەرێم، سەرۆکایەتی دەستەی سەرپەرشتیاری دادیی، سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەیمانگای دادوەریی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەکانی داد کردووە.     

  

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "ھەر فەرمانبەرێک تا سەری ساڵی نوێ ڤاکیسنی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت لە کارەکەی بەردەوام بێت."     

  

ئەوەش هاتووە "پێویستە تا 1ی کانوونی دووەمی 2021، فەرمانبەرانی ھەردوو راژەی شارستانیی و سەربازیی ڤاکسین وەربگرن و بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای تەندروستیی گشتیی و بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت (قـانون إنضباط مـوظفــي الـدولــة) مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت."     

  

بەگوێرەی نوسراوەکە "هەر لە دوای ئەو وادەیە، ھیچ ھاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی راییکردنی مامەڵە، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین."