ناس کورد-
تەندروستى هەولێر رایگەیاند، لەڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا یەکەی کوتان لە بنکەکانی تەندروستی لە پێشوازی ئەو کەسانەدا دەبن کە ژەمی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەردەگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى هەولێر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هاوڵاتیان لە رۆژانى پشووشدا پێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی پابەندبوونیان بەڕێنماییەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دژە کۆڕۆنا دەتوانن سەردانی بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بکەن.
دەقى راگەیەنراوەکە:
بۆ ئاسانکاری و بێ بەش نەبوونی هاونیشتیمانیان لەوەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا دانانی تیمی جێگیر بەشێوەی ئیشکگری،
ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری شاری هەولێر دەکەینەوە
کە لەڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا یەکەی کوتان لە بنکەکانی تەندروستی لە پێشوازی ئەو هاونیشتیمانیانە دەبن کە ژەمی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا وەردەگرن،
داواکارین هاوڵاتیان پێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی پابەندبوونیان بەڕێنماییەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دژە کۆڕۆنا سەردانی بنکەکانی لێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بکەن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر