گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەدرێتە وەزیرى ناوخۆ

دەسەڵاتى کڕینى چەک لە ئاسایش و پاراستن و زانیاری و دژەتیرۆر ’’وەردەگیرێتەوە’’

2021.12.22 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
دەسەڵاتى کڕینى چەک لە ئاسایش و پاراستن و زانیاری و دژەتیرۆر ’’وەردەگیرێتەوە’’

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پڕۆژە یاساى چەک دەسەڵاتى مۆڵەتدانی کڕینی چەک و دەمانچە لە دەزگای ئاسایش و ئاژانسی پاراستن و زانیاری و دژەتیرۆر وەردەگرێتەوە و دەدرێتە وەزیری ناوخۆ، ئەوەشى بە "مەترسی" ناوبرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکۆ گەڵاڵى کە لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار بایکۆتى دانیشتنى پەرلەمانى کرد بۆ تاوتوێکردنى ئەو پڕۆژەیە لەبڵاوکراوەیەکدا (22ی کانونی یەکەمی 2021) ئاماژەى بەوەکردووە "مەترسی لەسەر بەکارهێنانی ئەم یاسایە هەیە بۆ مەرامی سیاسی  و خستنە زیندانی هاوڵاتیان  تا حوکمی لە سێدارەدان بە پاساوی پاڵپشتیکردنی یاخیبوون و تێکدانی ئاساییشی گشتی، بەمەرجێک ئەم دەستەواژانە هیچ پێناسەیەکی نیيە لە یاساکە بە شێوەیەکی لاستیکییە".

 

دەشڵێت "یەکێکی تر لە مەترسیەکانی ئەم پڕۆژە یاسایە ئەوەیە دەسەڵاتی مۆڵەتدانی کڕینی چەک تەنانەت چەکی M4 و دەمانچە لە دەزگای ئاسایش و ئاژانسی پاراستن و زانیاری و دژەتیرۆر وەردەگرێتەوە تەنها لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆدایە".

 

پڕۆژە یاساى چەک لەهەرێمى کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەپەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى دووەمى بۆ کرا دواى ئەوەى لەسەر داواى وەزارەتى ناوخۆ سیفەتى "بەپەلەى" پێدرا و هەر سێ فراکسیۆنى گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوولەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکى دیکە بەهۆى ناڕەزاییان لەچەند ماددەیەک کۆبوونەوەکەیان بایکۆتکرد.

 

پڕۆژەکە مەرج و رێنمایی نوێی داناوە بۆ پێدانى مۆڵەتى چەک هەڵگرتن لەهەرێمى کوردستان، تەمەنی یاساییش بۆ هەڵگرتنى چەک سێ ساڵ بەرزکراوەتەوە.

 

رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ (22ی کانونی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا باسى لەوەکرد، بەشێکى زۆرى ئەندامانى پەرلەمان پشتیوانى رەشنوسى پڕۆژە یاساى چەکیان کردووە کە لەماوەیەکى کەمدا خوێندنەوەى دووەمى بۆ کرا.  

  

وتیشى لەمەودوا دیاردەى مۆڵەتدان بەشێوەیەکى جیاوازتر دەبێت، ئەو شوێنانەشى کە چەک دەفرۆشن دەبێت مۆڵەت وەربگرن.  

  

وەزیرى ناوخۆ باسى لەوەشکرد، تەنها رێگە بە چەکى ئاگرین (7.62) ملم و دەمانچە دەدرێت کە هاوڵاتیان دواى وەرگرتنى مۆڵەت بتوانن هەڵیبگرن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هۆکارى هەڵگرتنى چەک و مۆڵەتەکە رون بێت و مەرجى زۆر توندى تێدایە و چاودێریش دەکرێت.  

  

ئەوەشى خستەڕوو، کە تەمەنى یاسایی بۆ هەڵگرتنى چەک لە 18 ساڵەوە بۆ 21 ساڵ بەرزکراوەتەوە.